فڕۆکەیەک بە وزەی خۆر کار دەکات

 فڕۆکەیەک بە وزەی خۆر کار دەکات
فڕۆکەیەک بەرھەم ھاتووە، کە بە وزەی خۆر کار دەکات، ئەمەش بە یەکەمین فڕۆکەی لەم شێوەیە ھەژمار دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 20/6/2016، ماڵپەڕە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، فڕۆکەکە لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمەریکا فڕیوە، کە دوای چەند رۆژێک، لە شاری سیڤیلیای ئیسپانیا دەنیشێتەوە.

ئەم فڕۆکەیە لە سویسڕادا بەرھەم ھاتووە، کە وەک فڕۆکەی ئاسایی دوو باڵی ھەیە، بەڵام 17 ھەزار خانەی وەرگرتنی ھێزی تیشکی خۆری ھەیە، کە ئەمەش وا دەکات، بتوانێت تەنیا بە وزەی خۆر کار بکات.

تا ئێستا ئەمە دووەمین جارە ئەو فڕۆکەیە ھەڵبفرێت، جاری یەکەم لە ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا بۆ ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمەریکا ھەڵفڕی، ھەروەھا بە سەرکەوتوویی کۆتایی ھات.

ئێستاش بەرپرسانی کۆمپانیاکە چاودێری فڕۆکەکە دەکەن، کە دوای چەند ڕۆژێکی دیکە دەکاتە شاری سیڤیلیای ئیسپانیا.
Top