دوو کەس لە زانکۆی کالیفۆڕنیا کوژران
وتهبێژی پۆلیسی لۆس ئەنجلوس بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس کوژرانی دوو کەسی لەناو زانکۆی کالیفۆڕنیا پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاند کە تاکو ئێستا هەواڵی دەستگیرکردنی تەقەکەرەکە نییە، هێشتا نازانرێت کوژراوەکان خوێندکارن یاخود ستافی زانکۆن.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسی پۆلیسی زانکۆی کالیفۆڕنیاوه بڵاویکردووەتەوە، "بەدڵنیاییەوە دەکرێت" یەکێک لە کوژراوەکان تەقەکەرەکە بێت.
کوژراوەکان لە ناو بینای کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی ناوبراودا دۆزراونەتەوە.
لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی زانکۆی ناوبراو، ئاگادارییەکی بەپەلە بڵاوکراوەتەوە و تیایدا رێنمایی خوێندکارانی ناو زانکۆکە کراوە کە "لە بینای کۆلێژی ئەندازیاریی 4 دوورکەونەوە و بەرەو شوێنێکی سەلامەت بڕۆن، زانکۆ لە ئێستادا داخراوە".
