نوێنەری بان كی مۆن و عەلی سیستانی كۆبوونەوە
یان كۆبیش، نێرده‌ی تایبەتی بان كی مۆن، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لە نەجەف رایگەیاند، له‌دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق گفتوگۆ له‌سه‌ر پێداویستییه‌كانی په‌ره‌پێدان، پاڵپشتیكردنی چاكسازییه‌كان كراوه و هاوكات پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش‌یش تاوتوێكراوە.
یان كۆبیش له‌سه‌ر زاری سیستانی بڵاویكرده‌وه "خه‌مبار بووه له‌وه‌ی پرۆژه‌ی چاكسازی له‌به‌غدا به‌و شێوه‌یه گه‌یشتووه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا پاڵپشتی خۆی بۆ هێزه عێراقییه‌كان نیشانداوه كه‌به‌ره‌نگاری داعش ده‌كه‌ن".
به‌گوته‌ی كۆبیش مه‌رجه‌عی باڵا كۆمه‌ڵێك خاڵی بۆ كاركردنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شكردووه و، "ئومێده‌واریش بووه ره‌وشی وڵات به‌ره‌و باشتر بوون هه‌نگاو بنێت و هێزه سیاسیه‌كان دابه‌شبوون و په‌رته‌وازه‌یی به‌لاوه بنێن و كار بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك بكه‌ن".
نوێنەرەكەی بان كی مۆن لە عێراق دووپاتیكرده‌وه "سیستانی و سه‌رجه‌م مه‌رجه‌عه ئایینیه‌كان به‌گرنگی چاودێری ره‌وشی عێراق ده‌كه‌ن و له‌كاتی پێویستدا به‌شداریی له‌پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان.
كۆبیش گوتیشی "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌ی له‌توانایدا بێت له‌پێشنیاركردنی راسپاره له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌ئامانجی باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك و هاندانی كۆمه‌ڵگه پێشكه‌ش ده‌كات".
سه‌ردانه‌كه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراقدا له‌كاتێكدایه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاره‌كانی له‌حوزەیرانی داهاتوو كۆتایی بێت، كه وڵاتێك جێده‌هێڵێت قه‌یرانی سیاسی، ئه‌منیی و ئابووریی له‌م ماوه‌یه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
