ئه‌ورووپا سوود له په‌نابه‌ران وه‌رده‌گرێت
ئاژانسه‌که ده‌ڵێت، له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا و نه‌رویج، تۆڕی به‌ڵگه‌دارکردنی جینۆساید زانیاری له که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران بڵاو ده‌کاته‌وه و داوایان لێ دەکات بە خستنەڕووی به‌ڵگه لەسەر تاوانکەران هاوکارییان بکەن؛ پۆلیسی ئه‌و وڵاتانه‌یش هاوکاریی ئه‌و تۆڕه دەکات.
ڕێکخه‌ری ئه‌و تۆڕه، (ماتفیس پریزدریک) ده‌ڵێت: "تا پێنج ساڵی دی، جیهان دادگایی‌کردنی زۆر به خۆوه ده‌بینێ، ئه‌و کاره‌ش بۆ کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی زۆر و هه‌ڵگرتنی هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه دەگەڕێتەوە که له به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندایه بۆ دامه‌زراندنی دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاوانه‌کانی داعش و ڕژێمی ئه‌سه‌د."
KDP
