سعوودیە: ئێران ھۆكاری ئاژاوە و دووبەرەكێیەکانی عێراقە

سعوودیە: ئێران ھۆكاری ئاژاوە و دووبەرەكێیەکانی عێراقە
بەرپرسانی سعوودیە دەڵێن، ئێران ھۆكاری ئاژاوە و دووبەرەكێیەکانی عێراقە و بوونی ھێزی سەربازیی ئێران لە عێراق هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و قبووڵ ناکرێت

عادل ئەلجوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، ڕەخنەی لە دەستێوەردانەكانی ئێران لە بارودۆخی عێراقدا گرت و ڕای گەیاند، بوونی ھێزە سەربازییەكانی ئێران لە عێراق، پاساو هەڵناگرێ و قبووڵیش ناكرێت.

ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی سعوودیە، رۆژێک دوای ئەوە هات کە بەشیک لە سیاسەتمەدارەکانی سوننەی عێراق بەشداریی سوپای پاسدارانی ئیرانیان بە فەرماندەیی قاسم سولەیمانی لە شەڕی فەلووجە ئیدانە کرد.

لە ماوەی ڕۆژانی پێشوودا، چەندین وێنەیەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاو بووەوە کە لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی سوپای عێراق بەرەو فەلووجە دەچوون.

ڕەخنەی بەرپرسانی سعوودیە لە ئێران لە کاتێک دایە کە بەرپرسانی ئێرانیش ریاز بەوە تۆمەتبار دەکەن کە جیاکاری لە جیهانی ئیسلامدا دروست دەکات و دەڵێن هیزەکانمان لەسەر داوای حکوومەتی بەغدا بەشداری لە شەڕی فەلووجەدا دەکەن.








باسنيوز
Top