ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ئامه‌د رویدا
به‌پێی ئاژانسی (خه‌به‌ر تورك)، ئه‌مشه‌و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی (زه‌یره‌ك) له‌شارۆچه‌كه‌ی قولپ-ی سه‌ر به‌پارێزگای ئامه‌د ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی توركیا كوژران‌و برینداربوون، وه‌كو ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه، به‌بێ بڵاوكردنه‌وه‌ی هیچ ئامارێك.
دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش، هێزێكی زۆری ئه‌منی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه، كوژراو‌و برینداره‌كانیش به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی حكومی به‌ڕێكراون.
