رۆحانی ده‌چێته رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
به‌پێی ئاژانسی "ته‌سنیم"ی ئێرانی، تاهیره قه‌یومی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاندووه، كاتژمێر 9:30 خوله‌كی دووشه‌ممه 30ی ئه‌م مانگه، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیران بگاته فڕۆكه‌خانه‌ی شاری ورمێ.
پاش پێشوازیكردنی، سه‌رۆك كۆماری ئیران له‌یاریگای گشتی ورمێ، وتارێك پێشكه‌شی دانیشتوانی شاره‌كه ده‌كات.
قه‌یومی وتویه‌تی "پاش نیوه‌ڕۆش له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی و كه‌سایه‌تییه‌كانی ورمێ كۆده‌بێته‌وه، دواتریش له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌رانی شاره‌كه به‌شداری ده‌كات".
چاوه‌رێده‌كرێت له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆمڵگه‌ی پترۆكیمیایی له شاری "مه‌هاباد" بكاته‌وه.
به وته‌ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران، وه‌فده هاوڕێكه‌ی رۆحانی كه له جێگرانی سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری په‌روه‌رده، وه‌زیری ئیتلاعات، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان پێكدێن، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جیاواز له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
چالاكوانێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش رایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ڵكی ناوچه‌كه خوازیارن سه‌رۆك كۆماری ئێران له كێشه و گرفته‌كانیان بكۆڵێته‌وه.
ئه‌سفه‌ندیار سپهری نیا، رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، رایگه‌یاندووه كه كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بریتین له ژینگه، ڕێگاوبان و هاتوچۆ، لاوازی ڕه‌وتی رۆشنبیری، گرفته ئابورییه‌كان و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار، كشتوكاڵ و گه‌شتیاری.
هه‌روه‌ها رونیشیكردووه‌ته‌وه، كه ده‌بێت ئه‌و كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت، پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ورمێ ته‌واو بكات، هه‌وڵی رێگری له وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ بدات، رێگاوبانه‌كان چاك بكات و هه‌وڵی خستنه‌گه‌ڕی كار‌و و هه‌ڵگرتنی بێكاری ناوچه‌كه بدات و كۆتایی به قاچاخچییه‌تی سنوره‌كه بهێنێت.
سه‌رۆك كۆماری ئیران، بڕیاره بچێته هه‌ردوو شاری نه‌غه‌ده‌و شنۆ، وه‌زیری ئیتلاعات بچێته شاری میاندواو له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان‌و دانیشتوانی شاره كوردییه‌كان و به‌رپرسانی ئیداری ناوچه‌كه‌دا كۆببنه‌وه، به‌وته‌ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران.
تاهیره قه‌یومی ده‌ڵێت "جێگری سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ده‌زگای ژینگه له شاری سه‌لماس، سه‌رۆكی كاروباری ژنان و خێزان له شاره‌كانی خوێ و چایپاره له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان كۆده‌بنه‌وه".
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا بۆ رۆژهه‌لاتی كوردستان، بڕیاره یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری مه‌زهه‌به‌كان بچێته شاره‌كانی سه‌رده‌شت و خانێ، جێگری سه‌رۆك كۆماریش بۆ كاروباری گونده‌كان و ناوچه كه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كان سه‌ردانی شاره‌كانی تكاو و بۆكان و ده‌وروبه‌ری بكات.
