سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی ئیران هەڵبژێردرا
ئەمڕۆ یەکشەممە (29.5.2016)، لە دووەمین کۆبوونەوەی ئەندامانی خولی نوێی پەرلەمانی ئێران، لە نێوان عەلی لاریجانی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان و محەمەد عارف، کەسی یەکەمی لیستی "ئومێد"ی سەر بە ڕیفۆرمخوازەکان کە خۆیان بۆ سەرۆکایەتی کاتیی پەرلەمان کاندید کردبوو، عەلی لاریجانی بە سەرۆکی کاتی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
هەڵبژاردنی لاریجانی، لە سەرتای دەستپێکی کاری خۆلی نوێی پەرلەمان بووە هۆی ئەوەی سەرۆکایەتیی ئەو خولە بکەوێتە دەست باڵی پارێزگارەکان کە بە باڵی توندڕەوی ئێران هەژمار دەکرێن.
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی کاتیی پەرلەمان، دەنگی زۆرینەی ڕێژەیی تەواوە و سەرۆکی هەمیشەیی پەرلەمان دوای پەسندکردنی بڕوانامەکان هەڵدەبژێردرێ.
دوێنێ شەممە، دەیەمین خولی پەرلەمانی ئێران بە بەشداریی حەسەن ڕۆحانی و سادق ئامولی، سەرۆکانی دەزگاکانی بەڕێوەبەری (سەرکۆمار) و یاسادانان و فەرماندەکانی سوپا و ئەرتش، سەرۆکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران، ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارەکانی سەرانسەری ئێران و باڵیۆز وڵاتانی بیانی" دەستی بە کارەکانی کرد.
