لوڕستان.. شەڕ لە نێوان لایەنگرانى ڕەفسەنجانى و خامنەیى ساز بوو

لوڕستان.. شەڕ لە نێوان لایەنگرانى ڕەفسەنجانى و خامنەیى ساز بوو
دوێنى هەینی لە ناوەندی ئایینیی شارى خوڕەم ئاوا لە پارێزگای لوڕستان لە کاتى وتارى حوسێن ئەڵاکەرەم" کە ڕەخنەى توندى لە سەردانى فائێزە هاشمى کچى ڕەفسنەجانى بۆ لای بەهاییەکان گەت و دواتر جنێو بە ڕەفسەنجانى و کچەکەى درا کە لەلایەن هەندی لایەنگرى ڕەفسەنجانى بووە و ئەمەش بووەتە هۆى ناڕەزاى و دواتر شەڕ و پێکدادانیان ساز بووە .

و دواى ڕەنگدانەوەى ئەو هەواڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فەرماندارى خوڕەم ئاوا لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی ایلنا دروستبوونى ئەو شەڕ و پێکدانانەى پشتڕاست کردەوە.


بە گوێرەى هەندێک سەرچاوە لەو شەڕ و پێک دانانەدا لایەنگرانى خامنەى بە شێوەیەکى دڕەندانە بە بەکارهێنانى دار و بەرد لایەنگرانى ڕەفسنجانیان بریندار کردووە.


ساڵانى ڕابردوو بەردەوام نێوان ڕەفسەنجانى و خامنەى بەهۆى بە دەستگرتنى دەسەڵاتەوە شەڕێکى نهێنى لە ئارادا بووە کە ئەم شەڕە نیشان دەدات کە ئەو شەڕە تا رادەى لایەنگرانیان هاتووەتە خوارێ.







باسنيوز
Top