وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کونسوڵی وڵاتەکەی لە هەولێر دەگۆڕێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کونسوڵی وڵاتەکەی لە هەولێر دەگۆڕێت
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کونسوڵی گشتیی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت.

بەیان سامی عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەش کردووە، ”بەم نزیکانە“ کێن گرۆس وەک کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر دەست بە کار دەبێت.


جگە لە کونسوڵخانەی ئەمریکا، 30 نوێنەرایەتی و کونسوڵخانەی وڵاتانی دراوسێی کوردستانی باشوور، عەرەبی، ئەوروپی و جیهانی لە هەرێمی کوردستان کراونەتەوە.










باسنيوز
Top