ئۆباما: با جیهانێكی بێ چەكی ئەتۆمی بونیاد بنێین
ئۆباما یادی 140 هەزار قوربانیی یەكەم بۆمبی ئەتۆم كە ئەمەریكا لە دواڕۆژەكانی شەڕی دووەمی جیهانی لە هیرۆشیمای دا، بەرز دەنرخێنێت و پێداگری لە جیهانێك بەبێ چەكی ئەتۆمی دەكاتەوە.
ئۆباما گوتی: "71 ساڵ لەمەوبەر لە بەیانییەكی رووناكدا، تەمی مەرگ لە ئاسمان باری و جیهان گۆڕدرا. بریسكەیەكی رووناك و دیوارێك لە ئاگر شارەكەی وێران كرد و پیشانی دا مرۆڤ خاوەن ئامرازێكە كە دەتوانێت خۆی لەنێو ببات. بۆ ئێمە هاتووینە ئەو شوێنە؟ بۆ هاتووینە هیرۆشیما؟ ئێمە لێرەین تا لەبارەی هێزێكی مەترسیدار كە لە ڕابروویەكی نە زۆر دوور بەكار هات، بیر بكەینەوە."
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێمە بۆ یادی ماتەمینی قوربانیانی ئەو كارەساتە كە بریتی بوون لە 100 هەزار پیاو و ئافرەت و منداڵی ژاپۆنی، هەزاران هاووڵاتی كۆریا و 10 هەزار ئەمەریكی كە زیندانی بوون، لێرەین. رۆحی ئەوان قسەمان لەگەڵ دەكات. لێمانی دەوێت لە دەورومبەرمان رابمێنین و خۆمان و ئەوەی كە دەتوانین چۆن بین هەڵسەنگێنین."
باسنيوز
