پوتین: خۆمان بە کاروباری کوردەکانی سووریا خەریک ناکەین

 پوتین: خۆمان بە کاروباری کوردەکانی سووریا خەریک ناکەین
سەرۆک کۆماری رووسیا رایدەگەیەنێت، کە کاروباری کوردەکانی کوردستانی رۆژئاوا پەیوەندیی بە وڵاتەکەیەوە نییە.



ڤلادیمر پوتین، سەرۆک کۆماری رووسیای فیدڕال لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، کە وڵاتەکەی لە سووریا ”رووبەڕووی تیرۆر دەبێتەوە و بەرگریی لە دەسەڵاتی شەرعی دەکات“.



ڤلادیمێر پوتین ئاماژەی بەوەش کردووە، کە رووسیا خۆی بە کاروباری کوردەکانەوە خەریک ناکات و رێگاش نادا رژێمی سووریا هەرەس بهێنێت و ”سووریا ببێتە هاوشێوەی لیبیا“.



سەرۆکی رووسیا پێیوایە کاروباری کوردەکانی کوردستانی رۆژئاوا و پارچەکانی دیکەی کوردستانیش ”پەیوەندیی بە حکوومەتی وڵاتەکانی خۆیانەوە هەیە“، وەک ئاماژەیەک بۆ حکوومەتەکانی عێراق، سووریا، تورکیا و ئێران.



لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2015، سوپای رووسیا رایگەیاند، کە بەشداریی شەڕی ناوخۆیی سووریا دەکەن و بنکە و بارەگاکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش بۆردومان دەکەن، بەڵام گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان رایدەگەیەنن، کە رووسیا بنکە و بارەگاکانی نەیارانی رژێمی سووریا بۆردومان دەکەن.











باسنیوز
Top