نۆ ئەفغانی لەناو سوپای پاسداران لە سووریا كوژران

 نۆ ئەفغانی لەناو سوپای پاسداران لە سووریا كوژران
دوای هێرشەکانی گرووپی چەکداری بەرەی نووسرە بۆ سەر ناوچەی خان توومانی نزیک حەلەب و کوژرانی ژمارەیەک ئەندامی سوپای پاسداران، تەرمی 9 ئەفغانی ئەندامی یەكەی فاتمیونی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە شارەکانی مەشھەد و یەزدی ئەو وڵاتە بە خاك سپێردران.



یەكەی فاتمیون لەو پەنابەرە ئەفغانییانە پێكھاتووە كە لە ئێراندا دەژین و لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ پشتیوانی لە سوپای بەشار ئەسەد ڕەوانەی سووریا دەكرێن.



بە خاک سپاردنی تەرمی ئەو ئەندامانەی سوپای پاسداران لە حاڵێک دایە کە 19 رۆژ بەسەر هەواڵی کوژرانی زیاتر لە 70 ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران لە خان توومانی سووریا تێدەپەڕێت.



پێشتریش رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕای گەیاندبوو؛ ئێران لە ماوەی سێ ساڵی شەڕ لە سووریادا، ھەزاران پەنابەری ئەفغانی ڕەوانەی بەرەكانی شەڕ لە سووریا كردووە.



ئێران بەردەوام دووپاتی دەکاتەوە کە هێزی سوپای پاسداران بە مەبەستی پاراستنی مەزارگە شیعەکان و ڕواێکاری سەربازی لە سووریان.



مانگی ڕابردوو بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕای گەیاند: "لە ماوەی پێنج ساڵی شەڕی ناوخۆیی سووریا زیاتر لە 1200 ئەندامی سوپای پاسداران لەو وڵاتە کوژراون".



باسنیوز
Top