ژماره‌ی کوژراوانی شه‌ڕی سووریا له 300هه‌زار که‌س نزیک بۆته‌وه

ژماره‌ی کوژراوانی شه‌ڕی سووریا له 300هه‌زار که‌س نزیک بۆته‌وه
نوێترین ئاماری ژماره‌ی کوژراوانی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، نیشان ده‌دات که تاکو ئێستا زیادتر له 280هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.

له‌و ئاماره‌دا که له‌لایه‌ن روانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ بڵاو کراوه‌ته‌وه، نیشان ده‌دات که 282هه‌زار و 283که‌س کوژراون که له‌م ژماره‌یه، 81هه‌زار و 436که‌سیان هاوڵاتیی مه‌ده‌نی بوونه.

کوژراوانی گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌کان، جگه له جیهادییه‌کان، زیادتر له 48هه‌زار که‌سه، گروپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کانیش تاکو ئێستا زیادتر له 47هه‌زار چه‌کداریان لێ‌کوژراوه.

به گوته‌ی روانگه‌ی مافی مرۆڤی سووری، زیادتر له 100هه‌زار چه‌کداری سه‌ر به رژێمی سووریاش کوژران که زیادتر له 56هه‌زاریان سه‌ربازی فه‌رمیی سوپای سووریا بوونه.
Top