بانکی په‌ره‌پێدانی ئیسلامی ٣ ملیار دۆلار قه‌رز ده‌داته‌ عێراق

بانکی په‌ره‌پێدانی ئیسلامی ٣ ملیار دۆلار قه‌رز ده‌داته‌ عێراق
وته‌بێژی بانکی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاندووه‌، بانکی په‌ره‌پێدانی ئیسلامی ره‌زامه‌ندیی به‌رایی داوه‌،که‌ بڕی ٣ ملیار دۆلار وه‌ک قه‌رز بداته‌ عێراق.

ئاژانسی ھه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه‌، که‌ وته‌بێژی بانکی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاندوه‌، بانکه‌که‌ ره‌زامه‌ندیی داوه‌ به‌ پێی رێککه‌وتنێکی به‌رایی بڕی ٣ ملیار دۆلار له‌ چوارچیوه‌ی قه‌رزی درێژخایه‌ن بداته‌ حکومه‌تی عێراق تا بتوانێ به‌رگه‌ی قه‌یرانی دارایی بگرێت.

وته‌بێژه‌که‌ی بانکی ناوه‌ندیی عێراق ورده‌کاریی زیاتری له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌.
Top