نیسان بەشێکی میتسوبیشی ده‌كڕێت
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، كۆمپانیای (نیسان)، 34%ی پشكه‌كانی كۆمپانیای (میتسوبیشی)ی به بڕی (2.2) ملیار دۆلار كڕیووهتهوه.
له پرێس كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیشدا، به‌رپرسانی هه‌ردوو كۆمپانیا، ئاماژه‌یان به گرنگی ئه‌و کارەیان كرد و رایانگه‌یاند، له‌مه‌ودا ئه‌و دوو كۆمپانیایه، به هاوبه‌شی كاره‌كانیان له بواری په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆژیای ئۆتۆمبێله‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
فرۆشتنی به‌شێك له پشكه‌كانی (میتسوبیشی)ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و كۆمپانیایه‌وه، دوای ئه‌وه دێت له ماوه‌ی ڕابردوو كۆمپانیاكه زیانێكی زۆری پێگه‌یشت به‌هۆی كێشه‌ی زیاده‌ڕه‌وی له سووتانی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كاندا، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێله‌كانیان له جیهاندا كێشایه‌وه.
باسنيوز
