حكوومەتی توركیا دەنگۆیەكی رەت كردەوە
سەرچاوەكان ئەوەیان خستە روو كە چەند دەزگایەكی راگەیاندن هەواڵیان بڵاوكردۆتەوە و تیایدا باسیان لەوە كردووە كە لە رێگەی توركیاوە 150 هەزار سەرباز بەشداری لە ئۆپەراسیۆنێكدا دەكەن.
هاوكات سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بنكە ئاسمانیەكانی توركیا كراوەن بە رووی هێزەكانی هاوپەیماناندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، لەو چوارچێوەیەشدا هەموو هەماهەنگییەك دەكرێت، بەڵام وەك باسی لێوە دەكرێت تێپەڕبوونی 150 هەزار سەرباز لە رێگەی توركیاوە بۆ بەشداری كردن لە ئۆپەراسیۆنێكدا دوورە لە راستییەوە.
AA
