ئەنجومەنى ئاسایش: ڕێوشوێنى زیاتر لە دژى کۆریاى باکوور دەگرینەبەر

ئەنجومەنى ئاسایش: ڕێوشوێنى زیاتر لە دژى کۆریاى باکوور دەگرینەبەر
ئەنجومەنى ئاسایشى سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند ڕێوشوێنى گرنگ و زیاتر لە دژى کۆریاى باکوور دەگرینە بەر لە ئەنجامى تاقیکردنەوە و موشەکییەکەی و پێشێلکردنى یاسا نێودەوڵەتییەکان.

ماڵپەڕى سکاى نیوز ئەمرۆ ٨ى شوباتى ٢٠١٦ بڵاویکردەوە کە ئەنجومەنى ئاسایشى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تاقیکردنەوە موشەکییەکى کۆریاى باکورى ئیدانەکردووە ڕایگەیاندووە لە داهاتوودا ڕێوشوێنى گونجاو دژى پیۆنگ یانگ دەگرنە بەر.

رفائییل داریۆ سەرۆکى ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکان وتوویەتى " سەرجەم ئەندامانى ئەنجومەنى ئاسایش کارەکەى کوریاى باکووریان ئیدانەکردووە، چونکە پێشێلکردنێکى ڕوونى یاسا نێودەوڵەتییەکانە".

هاوکات سامنسا باور سەرۆکى نێردەى ئەمەریکا لە ئەنجومەنى ئاسایش وتوویەتى " کار دەکەین بۆ ئەوەى ئەنجومەنى ئاسایش بە جدى و بە توندى وەڵامی کوریاى باکوور بدەتەوە لە ئەنجامى ئەو کارە نایاساییانەى ئەنجامى دەدات".

ئەمەش لە دواى ئەوە هات دوێنى یەکشەممە ٧ى شوبات کوریاى باکوور تاقیکردنەوەى موشەکێکى ڕاگەیاند.





سەرچاوەكان
Top