هۆڵەندا ژمارە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر داعش ئاشکرا دەکات

 هۆڵەندا ژمارە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر داعش ئاشکرا دەکات
وڵاتی هۆڵەندا ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ سەر بارەگاکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش ئاشکرا دەکات.



بەپێی بەیاننامەیەک، کە حکوومەتی هۆڵەندا بۆ بەرچاو روونیی پەرلەمان دەریکردووە، ئەگەری پێکانی چەند ناوچەیەکی مەدەنی لە دوو هێرشی ئاسمانیدا هەیە و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە ”لە ئەگەری سەلمانیشی، حکوومەتی هۆڵەندا قەرەبووی ئەو خەڵکە دەکاتەوە“.



حکوومەتی هۆڵەندا لە بەیاننامەکەیدا رایدەگەیەنێت، کە لە سەرەتای چوونە ناوەوەیان بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تاوەکو رۆژی دووشەممە 8ـی شوباتی 2016، فرۆکە F16 جەنگییەکانیان 1300 هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر داعش.



دوای هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور، وڵاتانی رۆژئاوا بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتییان پێکهێنا بۆ بۆردوومانکردنی بنکە و بارەگاکانی داعش لەرێی فڕۆکە جەنگییەکانیانەوە.














باسنيوز
Top