کۆریای باکوور مووشەکێکی قەدەخەكراوی تاقیکردەوە

 کۆریای باکوور مووشەکێکی قەدەخەكراوی تاقیکردەوە
تەلەڤزیۆنی فەرمی کۆریای باكوور تاقیكردنەوەی مووشەکێکی دوورهاوێژى راگەیاند کە لە لیستی تەکنەلۆژیا قەدەخەكراوەكانی رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

حکومەتی کۆریای باکوور کە زۆربەی راگەیەندراوەکانی لەڕێگەی تەلەڤزیۆنی فەرمی خۆیەوە بڵاودەکاتەوە، راشیگەیاند "مانگێکی دەستکردیشیان رەوانەی بۆشایی ئاسمان کردووە، ئەگەر هاتوو سەرکەوتوو بوون، لەداهاتوودا مانگی دەستکردی زیاتر رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەن."

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، مانگە دەستکردەکە لەسەر بڕیاری کیم جۆنگ، سەرۆکی ئەو وڵاتە هەڵدراوەتە ئاسمان. كۆریای باکوور زیاتر لە جارێک هۆشیاریدانی لەلایەن وڵاتانی ئاسیاو رۆژئاوا پشتگوێخستووە و تاقیکردنەوەکانی ئەنجامداون.

زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی مووشەکێکی هایدرۆجینی لەڕێگەی تەلەڤزیۆنی فەرمییەوە راگەیاند، ئەم هەوڵانەش بەهەمانشێوە ئیدانەی زۆربەی وڵاتانی ئاسیاو رۆژئاوای لێکەوتەوە.




رووداو
Top