ئۆباما بۆ ئەردۆغان: لەگەڵ ناتۆ لەپشت توركیاین

 ئۆباما بۆ ئەردۆغان: لەگەڵ ناتۆ لەپشت توركیاین
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەدوای خستنەخوارەوەی فڕۆكە رووسییەكە لە لایەن توركیا، ئۆباما و ئەردۆغان جەختیان لەسەر مافی ئەنقەرە بۆ پاراستنی ئاسمانی خۆی كردەوە.

بەپێی راگەیێندراوێكی كۆشكی سپی و ئاكسەرای، باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا ئەنجامداوە و باسی خستنەخوارەوەی فڕۆكە روسییەكەیان كردووە.

لەو پەیوەندییەدا ئۆباما و ئەردۆغان جەختیان لەوە كردووەتەوە كە دەبێ لەوە زیاتر گرژییەكان تووندتر نەكرێ.

هەر بەپێی راگەیێندراوەكە، ئۆباما پشتگیری واشنتن و ناتۆی بۆ توركیا دووپاتكردووەتەوە و گوتوویەتی "ئەنقەرە مافی خۆیەتی بەرگری لە ئاسمانی وڵاتەكەی بكات".

لە بەشێكی دیكەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا هەردوولا جەختیان لە رووبەڕووبووەنەوەی داعش و قۆناخی گواستنەوەی سیاسی لە سووریا كردووەتەوە.








رووداو
Top