ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی F-15C ره‌وانه‌ى ئینجه‌رلیك ده‌كات
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا گوتی: ئه‌و فڕۆكه جه‌نگیانه‌ی له جۆری ئێف پازده سی_ن و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی بنكه‌ی ئاسمانی ئینجه‌رلیكی كردووه، له‌سه‌ر داخوازی توركیا له‌و بنكه‌یه‌دا دانراون. ئه‌و فڕۆكانه هێز ده‌به‌خشێته هێزی ئاسمانی بۆ پاراستنی كایه‌ی ئاسمانی توركیا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پیته‌ر كوك، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه رایگه‌یاندبوو دوازده فڕۆكه‌ی جه‌نگی له جۆری جۆری ئێف پازده سی ره‌وانه‌ی بنكه‌ی ئاسمانی ئینجه‌رلیك ده‌كه‌ن، هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك له‌و فڕۆكانه بۆ بنكه‌كه نێردراون.
وته‌بێژی پنتاگۆن كوك، باسی له‌وه كرد كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و شه‌ش فڕۆكه‌ی دیكه ره‌وانه‌ی بنكه‌كه ده‌كه‌ن و گوتی: ئه‌و فڕۆكانه له جۆری جۆری ئێف پازده ئین و له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش-دا به‌شداریان پێ ده‌كرێت.
