به‌رپرسانی رووسیا و ئێران و ئه‌ڵمانیا قه‌یرانی سووریایان تاوتوێكرد
سێرگى لافرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا له‌باره‌ى كۆنفڕانسیى ڤیه‌ننا كه بڕیاره رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو له ڤیه‌ننا به‌ڕێوه بچێت؛ له گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا گفتوگۆى كرد.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یاند: كه پێویسته به‌رله به‌ڕێوه‌چوونى كۆنفڕانس؛ سه‌رجه‌م رێكخراوه تیرۆریسته‌كانى چالاك له سوریا ده‌ست نیشان بكرێن و ئه‌و هه‌نگاوه‌شى به به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونێكى گرینگ وه‌سف كرد. هه‌روه‌ها تاكیدى كرده‌وه؛ كه پێویسته هه‌موو رێكخراوه‌كانى نه‌یارى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د كه ئاماده‌ى گفتوكردنن له گه‌ڵ سوریا؛ ده‌ست نیشان بكرێن.
