ئیسرائیل لە رێگەی روسیاوە هۆشداری دەداتە ئێران
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سەنتەری بەرەوپێشچوونی ئەمریکا، رایگەیاند، کە وڵاتەکەی چەند هۆشدارییەکی لەبارەی دروستکردنی مەترسی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل لە رێگەی روسیاوە داوەتە ئێران و تیایدا بە وردی مەرجەکانی هێرش و ئەگەرەکانی دەستێوەردانی ئیسرائیل لە ناوخۆی سوریادا شیکراونەتەوە.
ناوبراو، وتی : " هەرکاتێک لە خاکی سوریاوە هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل، ئەوا وەڵام-مان دەبێت و پێشتریش چەند جارێک وەڵامی هێرشەکانی سوپای سوریامان داوەتەوە".
وتیشی : " ئەگەر ئێران هەوڵی دروستکردنی بەرەیەکی سەربازی لە جولان بدات، ئەوا ئیسرائیل هێز بەکاردێنێت".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆتایی وتەکانیدا، ئاماژەیکرد بەوەی، کە سوپای وڵاتەکەی هێرشدەکاتە سەر هەر کاروانێکی چەک و تەقەمەنی، کە لە لایەن ئێرانەوە بۆ حیزبوڵای لوبنانی رەوانەبکرێت و ئەگەر سوپا سەرکەوتوو نەبوو لە ئەنجامدانی ئەو کارەدا، ئەوا هێرش دەکاتە سەر گەنجینەکانی چەکی سوریا، بەمکارەش یەدەگی چەکی رژێمەکەی ئەسەد کەمدەبێتەوە و ناچاردەبن، لە داهاتوودا چەک بۆ سوریا بنێرن نەک حیزبوڵا لە لوبنان.
خەندان
