له توركیا 74 گومانلێكراوی داعش ده‌ستگیركراون
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی داعش به‌رده‌وامه. به‌م پێیه‌ش هێزه‌كانی ئه‌منی له ماوه‌ی چل و یه‌ك رۆژدا، نزیكه‌ی سیی و هه‌شت ئۆپه‌راسیۆنیان له پارێزگه‌كانی ئیستانبوڵ، ئه‌نقه‌ره، ئیزمیر، عه‌نتاب، ئه‌سكی شه‌هیر، قۆنیا، ئادانا، ئه‌نتاڵیا و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ش، ئه‌نجام داوه.
جێگه‌ی باسه به تۆمه‌ته‌كانی ئه‌ندامێتی له رێكخراوی تیرۆریستی و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندام بۆ ئه‌و رێكخراوه چوار سه‌د و شه‌ست و سێ كه‌س ده‌سته‌به‌سه‌ر كران و حه‌فتا و چوار كه‌سیش له‌مانه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
