ئۆباما پەیوەندی بە رەجەت تەیب ئەردۆغانەوە کرد
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی نێو سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باراک ئۆباما لە رێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرکۆمار رەجەت تەیب ئەردۆغانەوە کردووە و پێرۆزبای خۆی ئاراستەی ناوبراو کردووە بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی ١ی تشرینی دووەمی رابردوو.
لە میانەی تەلەفۆنەکەدا هەردوولا باسیان لە پێشهاتەکانی سووریا و کۆبوونەوەی لوتکەی G-20ی ئەنتاڵیا کردووە.
تەوەرەیەکی دیکەی گفتوگۆکان بەهێزکردنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بنەبڕکردنی تیرۆربوو لە ناوچەکە هەروەها هەردولا جەختیان لەوە کردەوە کە هەرچی زووە دەبێت رێگە چارەیەک بۆ سووریا بدۆزرێتەوە و کۆتایی بە خوێنڕشتن بهێنرێت لەو وڵاتە.
هەر لە پەیوەندیەکە باراک ئۆباما جەختی کردەوە لەوەی کە دەبێت کۆتایی بە چالاکی پەکەکە بهێنرێت لە تورکیا.
AA
