وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا: ده‌بێت به‌شار ئه‌سه‌د بڕوات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، فلیپ هامۆند سه‌رۆكایه‌تی شاندی به‌ریتانی ده‌كرد له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به پێشهاته‌كانی سۆماڵ و هاوكاتیش وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه له‌سه‌ر رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش و دانوستانه‌كانی سووریا.
سه‌ره‌تا هامۆند ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی داعش به‌رده‌وامی ده‌بێت و ئاشكرای كرد هێرشه‌كانی ئاسمانی له عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌و مه‌شقی سه‌ربازیی به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و چه‌كیان پێده‌ده‌ن.
هامۆند باسی له بوونی راوبۆچوونی جیاوازی وڵاتانی به‌شداربووی دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننا كرد له‌سه‌ر پرسی رۆیشتنی ئه‌سه‌د و رایگه‌یاند، به‌ریتانیاو ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ رۆیشتنی ئه‌سه‌د دان و گوتی: "ئهسهدێك ده‌ستی سوور بووبێت به خوێنی ئه‌م هه‌موو كه‌سه، رۆیشتنی ئه‌و ته‌نیا ئه‌خڵاقی نیه، به‌ڵكو له‌رووی پراكتیكیشه‌وه كارێكی پێویستنه.
ئه‌سه‌د كه به‌رپرسی شه‌ڕی ناوخۆیه، به‌بێ رۆیشتنی كارێكی مه‌حاڵه بتوانرێت هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كۆبكرێته‌وه و ئاگربڕێكی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌ندرێت".
