له‌ عه‌نتاب 12 گومانلێكراو ده‌ستگیركران

له‌ عه‌نتاب 12 گومانلێكراو ده‌ستگیركران
هێزه‌كانی ئه‌منی توركیا 12 گومانلێكراویان له‌سه‌ر سنوور ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه‌ به‌نیاز بوون به‌سواری پاسێك به‌ره‌و سووریا بچن به‌ ئامانجی چوونه‌ نێو ریزه‌كانی داعش.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و 12 گومانلێكراوه‌ به‌نیاز بوون به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ سنووری كاراكامشه‌وه‌ بچنه‌ نێو خاكی سووریا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منیه‌وه‌ ده‌ستگیر كران و دواتر بۆ لێپێچینه‌وه‌ ره‌وانه‌ی دادگای ئێشكگر كران.

دوای لێپێچینه‌وه‌ و وه‌رگرتنی ئیفاده‌ی هه‌ر 12 گومانلێكراوه‌كه‌، حه‌وتیان ئازاد كران و چواریان كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بوون، بڕیاردرا به‌ سنووردانش كردنییان و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی گومانلێكراوی دوازده‌هه‌م.
Top