هه‌نگاریا داوا له یه‌كێتی ئه‌ووروپا ده‌كات سنووره‌كانیان به‌ڕووی په‌نابه‌ران دابخات
هه‌نگاریا له چوارچێوه‌ی قه‌یرانی په‌نابه‌ران له ئه‌ورووپا 50 پۆلیس و 10 ئۆتۆمبێڵی وه‌ك هاوكاری ره‌وانه‌ی سلۆڤانیا كرد.
پینه‌ته‌ر له رێوڕه‌سمی ماڵئاوایی له پۆلیسه‌كان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه هه‌نگاریا له‌باره‌ی قه‌یرانی په‌نابه‌ران هه‌ڵوێستی خۆی نواندووه.
له پاڵ ئه‌مه‌ش گوتی: پێویسته له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا پێشگری له ره‌وتی په‌نابه‌ران بكرێت. رێگای چاره‌سه‌ری ئێستای یه‌كێتی ئه‌ورووپا راست نییه چونكه هانی زیاتری په‌نابه‌ران ده‌دات كه بێنه ئه‌م رێگایه .
جێگه‌ی باسه به‌پێی ئه‌و رێككه‌تنامه‌یه‌ی كه له نێوان سلۆڤانیا و هه‌نگاریا واژۆ كراوه، پۆلیسی هه‌نگاری له‌گه‌ڵ پۆلیسی سلۆڤانیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
