هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا بڕیاره چارهنووسسازهكهی دا
دوێنێ دووشه‌ممه 9ی تشرینی دووه‌می 2015 په‌رله‌مانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا دانیشتنێكی له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی پلانێك بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگای جیابوونه‌وه له ئیسپانیا تاساڵی 2017 په‌سه‌ند كرد، له‌و دانیشتنه‌شدا 72 په‌رله‌مانتار له به‌رژه‌وه‌ندی پلانه‌كه ده‌نگیانداوه و 63 په‌رله‌مانتاری تریش له دژی وه‌ستانه‌وه.
ئه‌و پێشنیازه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی "پێكه‌وه له‌پێناو به‌ڵێ"دا و پارتی یه‌كێتیی گه‌لی راستڕه‌وی توندڕه‌و پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرا و له هه‌ڵبژاردنی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ 2015 پێشنیازه‌كه زۆرینه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد.
پێشتریش ماریانۆ راخۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا به‌ڵێنیدابوو ئه‌گه‌ر بێت‌و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا بڕیاری سه‌ربه‌خۆبوون و جیابوونه‌وه له ئیسپانیا په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا رێوشوێنی یاسایی له دژی ئه‌و په‌رله‌مانه بگرێته به‌ر.
خه‌ندان
