خولێكی نوێی دانوستانەكان لەبارەی پرسی سووریا بەڕێوە دەچێت

خولێكی نوێی دانوستانەكان لەبارەی پرسی سووریا بەڕێوە دەچێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئاشكرای كردووە كە خولێكی نوییی گفتوگۆكان لەباەری پرسی سووریا رۆژی شەممەی داهاتوو لە ڤپپەنا بە بەشداریی نوێنەرانی 17 وڵات دەست پێدەكات.


بەپێی راپۆرتی ئاژانسی فەرەنسا "جۆن كێربی" گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەەریكا گوتوویە: "رۆژی پێنجشەمەی دادێ‌ "جۆن كێری" وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی توونس دەكات و لەوێشەوە دەڕواتە ڤییەنا هەتا لە خولی نوێی گفتۆكانی تایبەت بە سووریا بەشداریی بكات."


بە گوتەی جۆن كێربی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ڤییەنا و لە پەراوێزی دیداری تایبەت بە سووریا لەگەڵ كۆمەڵێك لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشدار دیدار و چاوپێكەوتن دەكات.


هەر لەم پەیوەندییەدا "سێرگێئی لاورۆف" وەزیری دەرەوەی رووسیا، دوێنێ‌ دووشەممە لەبارەی زەخت و گوشارەكان بۆ لابردنی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات، هۆشداریی داوە و گوتوویە: "وەها رێكارگەلێك بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا "ساویلكانە"یە."


هاوكات "فیلیپ هامۆند" وەزیری دەرەوەی بەرتانیاش باسی لە هەوڵە دیپلۆماتیكە نوێیەكان لە دانیشتنی داهاتوودا كردووە و گوتوویە: "بەڵام نابێ‌ رەهەند و لایەنەكانی ئەم ئاستەنگە بە هێند لەبەرچاو نەگرین."


خولی یەكەمی دانوستانەكان لەبارەی پرسی چارەسەریی سووریا دە رۆژ لەمەوبەر لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا و بە بەشداریی ئێران بەڕێوە چوو، كە بەهۆی دژایەتیی ئێران و رووسیا بێ‌ ئەنجام مایەوە، بەڵام راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە یەكێك لە تەوەرە سەەرەكییەكانی خولی ئەمجارە بابەتی وەلانانی بەشار ئەسەدە لە دەسەڵاتی سووریا.


پرسێك كە ئێران و رووسیا پێداگری لەسەر مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات دەكەن و ئێستەش هەردوو وڵات بە هێز و كەلوپەلی سەربازییەوە لە شەڕی ئەو وڵاتە بەشدارن.


قەیرانی ناوخۆیی سووریا كەلە ساڵی 2011ەوە دەستی پێكردووە هەتا ئێستە زیاتر لە 250 هەزار قوربانی و نزیكەی دە ملیۆن ئاوارەی لێكەوتووەتەوە.







باسنیوز
Top