هێزه‌كانى ئیسرائیل ئافره‌تێكى فه‌ڵه‌ستینیان كوشت كه به چه‌قۆ هه‌وڵى هێرشكردنى دابوو
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئیسرائیل رایگه‌یاند كه ئافره‌تێك كه چه‌قۆى پێ‌بوو، له خاڵێكى هێزه‌كانى ئیسرائیلى له كه‌نارى رۆژئاوا نزیك بووبووه‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان داوایان لێكردبوو بوه‌ستێت، به‌ڵام كه نه‌وه‌ستا، هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان لێ‌كرد ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى فه‌له‌ستینیش رایگه‌یاند كه ئافره‌ته‌كه كوژراوه .
جێى باسه له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردووه‌وه توندوتیژییه‌كان له نێوان فه‌له‌ستینیه‌كان و هێزه‌كانى ئیسرائیلى په‌ره‌ى سه‌ندووه . بڕیاریشه ئه‌مرۆ له واشنتۆن باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و بێنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل كۆده‌بنه‌وه و تاوتوێى توندوتیژییه‌كانى نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و رێگاكانى هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه بكه‌ن .
