یوكسێكداغ: "له‌هه‌وڵه‌كانمان بۆ قۆناغی ئاشتی به‌رده‌وام ده‌بین"

یوكسێكداغ:
هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) فیگەن یوكسێكداغ لە وتارەكەیدا لە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارتەكەی دوای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند "توركیا دوای یەكی تشرینی دووەم پێیناوەتە قۆناغێكی نوێوە و پێناسەی ئەو قۆناغە لای ئەوان، قۆناغی خەباتی نوێیە".

هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان فیگەن یوكسێكداغ بانگەشەی ئەوەی كرد كە پارتی دەسەڵاتدار هەوڵی ئەوەی داوە كە هەدەپە لەژێر بەربەستی هەڵبژاردنەكاندا بهێڵێتەوە.

یوكسێكداغ گوتی: "ئیدی ناتوانن بە نیشاندانی مردن، بە مەلاریا رازیمان بكەن. لە هەڵبژاردنەكانی یەكی تشرینی دووەمدا جەنگ، گرژی ، فشار، مەرگ و جەمسەرگیرییان نیشانی هەموو توركیادا. هەوڵیان دا خەڵكی بە دەسەڵاتە خراپەكەی خۆیان رازی بكەن. ئێمە رازی نین. سەدا 51 رازی نییە. سەدا 51 زۆرە، سەدا 11یش زۆرە. ئێمە وەك هەدەپە و ئەو رێژەیەی نوێنەرایەتی تێگەیشتنی دیموكراتی دەكەین، هێزی خۆمان دەزانین. هەروەها دەزانین چەندە لەو هێزە دەترسن. ئێمە دەزانین كە هەوڵدان بەدرێژایی بانگەشەكانی هەڵبژاردن بۆ هێشتنەوەی ئێمە لەژێر بەربەستی هەڵبژاردندا و دەستبەردان لە هەموو بەرنامەیەكی دیكە تەنها بۆ بانگەشە كردن دژی هەدەپە واتایەكی هەیە. واتای ئەمە، هێزی گۆڕانكاری ئەو خەڵكەیە كە هەدەپە لە ئامێزی گرتووە".

هەروەها یوكسێكداغ بانگەشەی ئەوەی كرد كە دەسەڵاتێكی سیاسی لەبەرانبەریان نییە بەڵكو دەسەڵاتێكی ئۆپەراسیۆن لەبەرانبەریانە.






























AA
Top