هاتنی پەنابەران بە سودی ئەڵمانیا و پەنابەرانیش کۆتایی دێت
ئەندریا نالیس، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی ئەڵمانیا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی بیلدی وڵاتەکەی وتی: "ئەگەر بارودۆخەکە بە ژیرانە هەڵبسەنگێنین و مامەڵەی لەگەڵدا بکەین، دەکرێت هاتنی پەنابەران بە سودی ئەڵمانیا و پەنابەرانیش کۆتایی بێت".
وتیشی: "٪70ی پەنابەران هێشتا تەمەنی 30 ساڵیان تێنەپەڕاندووە و ئەمەش بۆ ئێمە دڵخۆشکەرە و وەک وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، دڵخۆشم بەوەی کە سیستمی دڵنیایی کۆمەڵایەتی لە ئەڵمانیادا بەرەو سەقامگیری دەڕوات، بەم هۆیەوە، دەتوانین پەنابەران بە بازاڕی کار بناسێنین و بیانکەینە هاوسێ و هاوبەشمان، لە کارەکاندا".
ناوبراو ئەوەشی رەتنەکردەوە، کە پەنابەران لە سەرەتادا، دەبنە بارگرانییەکی کاتی بۆ سەر ئەڵمانیا، چونکە کە دێنە ئەو وڵاتەوە، خوێندن و نووسین نازانن، شەش مانگیش بەس نییە بۆ فێربوون و تێگەیشتنی تەواوەتی لە کولتوور و کۆمەڵگەی وڵاتەکە.
خەندان
