سوێد : شوێنمان نەماوە بۆ كۆچبەران

 سوێد : شوێنمان نەماوە بۆ كۆچبەران
مۆرگان جۆهانسۆن ، وەزیری كاروباری كۆچبەریی ، رایگەیاند سوێد توانای ئەوەی نەماوە چیدی شوێنی نیشتەجێبوون بداتە ئەو كۆچبەرانەی روویان لە سوێد كردووە .

مۆرگان جۆهانسۆن ، وەزیری كاروباری كۆچبەریی دوێنێ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند " ژمارەی كۆچبەران لەلای ئێمە بەشێوەیەكی زیاتر لە ژمارەی ئەو یەكانەی نیشتەجێبوون زیاد دەكات كە دەتوانین دابینیان بكەین ".

هەروەها داوای لەو كۆچبەرانە كرد كە گەیشتوونەتە سوێد و دەزگای كۆچبەری ناتوانێت شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین بكات كە " بە خۆیان شوێن بۆ خۆیان دابین بكەن ، یاخود رووبكەنە وڵاتێكی دیكە ". ئەوەش وەك هەوڵێكە لەلایەن سوێدەوە بۆ ئەوەی چیدی كۆچبەر روونەكەنە لای ئەوان .








رووداو
Top