ئەمڕۆ ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا سەردانی ئەنقەرە دەکات

 ئەمڕۆ ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا سەردانی ئەنقەرە دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا سەردانی ئەنقەرە بکات و لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا باس لە قەیرانی کۆچبەران و رێگە گرتن لە پەڕینەوەی کۆچبەرانەوە بکات.

مێرکل پێش سەردانەکەی تورکیا و لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند کە پێویستیان بە هاوکاری تورکیا هەیە بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانی کۆچبەران، هەروەها مێرکل بهلێنیشی داوە ئەگەر بێتوو توركیا رێگه نەدات ئەو دوو ملیۆن کۆچبەرەی لە وڵاتەکەیدان بگەنە ئەڵمانیا، ئەوا هاوكاری دارایی ئەو وڵاتە دەکەن.

بۆ جاری دووەم قەیرانی کوچبەران بەرپرسانی ئەڵمانیای ناچارکرد، لە ئاستی باڵادا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆببنەوە و داوای لێبکەن کە چاودێری لەسەر سنورەکان توندتر بکات بۆ ئەوەی کۆچبەران نەتوانن لە ڕێگەی تورکیاوە بگەنە ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، چونکە زۆری ژمارەی کۆچبەران بووەتە قەیرانێکی گەورە بۆ ئەڵمانیا و وڵاتی دیکە.







رووداو
Top