له مه‌ڕاسیمێكى یادكردنه‌وه‌ى عاشوڕا له ئێران دوو كه‌س به هۆى ده‌ستڕێژى گووله له لایه‌ن چه‌ند چهكدراێكى نه‌ناسراوه‌وه كوژران. به پێى ئاژانسى هه‌واڵى ئیرناى ئێرانى؛ كاتژمێر دهونیوى شه‌وى رابردوو؛ چه‌ند چه‌كدارێك له ناو ئۆتۆمبێلێكدا هێرشیان كرده سه‌ر مه‌ڕاسیمێكى یادكردنه‌وه‌ى عاشوڕا لهمهزارى ئیمامى سێیه‌مى شیعه‌كان ؛ ئیمامى قه‌مه‌رى به‌نى هاشم له شارى سه‌فى ئابادى سه‌ربه دێزفول و دواتر هه‌ڵاتن و به هۆى ته‌قه‌كردنه‌كه‌شه‌وه دوو كه‌س كوژران .