هامۆند: رووسیا شه‌رێكی ته‌قلیدی نه‌شیاو له سوریا ده‌كات
هه‌فته‌ی رابردوو روسیا ده‌ستی به‌بۆردومانكردنی چه‌ند ئامانجێك كرد كه به گوته‌ى خۆى له دژى تیرۆریستانى داعشه به‌ڵام زۆر له وڵاتان ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ی رووسیا كرد له‌وه‌ی كه پشتگیری رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات .
سه‌باره‌ت به ئایندهی سوریاش ، هامۆند روونیكرده‌وه كه بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له سوریا پێویسته ئه‌سه‌د به‌ڵێن بدات كه هه‌رگیر خۆی بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتوو كاندید نه‌كاته‌وه و واز له كۆنترۆڵكردنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سوریا بهێنێت .
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی حوریه‌تی توركی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا ره‌خنه‌ى له هێرشه ئاسمانییه‌كانى ڕووسیا له سوریا گرت ،ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه ئه‌م هێرشانه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ن و لای ئه‌نقه‌ره جێگه‌ی قبوڵ كردن نین .
