روسیا: چونه‌ناوه‌وه‌ی‌ ئۆكرانیا بۆ نێو ناتۆ، مه‌ترسی‌ بۆ خۆی‌ و ئه‌وروپاش ده‌بێت

روسیا: چونه‌ناوه‌وه‌ی‌ ئۆكرانیا بۆ نێو ناتۆ، مه‌ترسی‌ بۆ خۆی‌ و ئه‌وروپاش ده‌بێت
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا رایگه‌یاند، چونه‌ناوه‌وه‌ی‌ ئۆكرانیا بۆ نێو هاوپه‌یمانی‌ ناتۆ، مه‌ترسی‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ و ئه‌وروپا ده‌بێت.

ئاژانسی‌ ئینته‌رفاكسی‌ روسیا له‌ زاری‌ سێرگی‌ لاڤرۆڤ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا بڵاویكرده‌وه‌: هه‌وڵه‌كانی‌ كێیڤ بۆ چونه‌ نێو هاوپه‌یمانی‌ باكووری‌ ئه‌تڵه‌سی‌ (ناتۆ)، مه‌ترسی‌ بۆسه‌ر ئۆكرانیا و یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاش ده‌بێت.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا وتیشی‌: هه‌ندێك له‌ وڵاتانی‌ خۆرئاوا ده‌یانه‌وێت ته‌نگژه‌كان له‌ ئۆكرانیا به‌رده‌وامبن و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی‌ نێوان ئۆكرانیا و روسیا په‌ره‌بستێنن.

لاڤرۆڤ، پشتیوانیكردنی‌ وڵاتانی‌ خۆرئاوای‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ئۆكرانیا بۆ چونه‌ نێو هاوپه‌یمانی‌ (ناتۆ) به‌ گێچه‌ڵپێكردن و قوڵكردنه‌وه‌ی‌ ته‌نگژه‌كانی‌ نێوان مۆسكۆ و كێیڤ، له‌قه‌ڵه‌مدا.













nana
Top