ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كرده‌ی جێبه‌جێكردنی له‌سێداره‌دانی 4هاووڵاتی كه یه‌كێكیان ئافره‌ته بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن راگه‌یاند، به‌مه‌ش ژماره‌ی له سێداره دراوان له‌ماوی 17رۆژدا گه‌یشته 55كه‌س كه 3یان ئافره‌ت بوون هه‌روه‌ها كرده‌ی له‌سێداره‌دان له‌دوای وه‌رگردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن رۆحانیه‌وه زیاد ده‌كات كه له نیوه‌ی ساڵی 2013وه ده‌ست به‌كار بووه زیاتر له 1200كرده‌ی له‌سێداره‌دانی واژوو كردووه،جێگه‌ی باسه ئه‌شكه‌نجه‌دان و جه‌وسانه‌وه له به‌ندیخانه‌كانی ئێران به‌رده‌وامه به‌پێی زانیاریه‌كان له‌م دواییه‌دا له به‌ندیخانه‌ی عه‌نبه‌ری ژماره 6 له كه‌ره‌ج ده‌سته‌ڵات ده‌ستی به ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی به‌ندیه‌كان كردووه به شێوازێكی وه‌حشی گه‌رانه‌ی دوور له پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ.