ئێران لە باشووری کوردستان بە دوای تەرمی سەربازەكانیدا دەگەڕێت

 ئێران لە باشووری کوردستان بە دوای تەرمی سەربازەكانیدا دەگەڕێت
لە رۆژی 18/5/2014ـەوە، تیمێكی ئێرانی خەریكی دۆزینەوەی ئێسك و پروسكی قوربانییانی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقن لە دەڤەری باڵەكایەتی، سەرچاوەیەكی بەرپرس رایگەیاند، كە تاوەکو ئێستا ئێسك و پروسكی 71 سەربازی بە دوو قۆناغ رەوانەی ئێران كردووەتەوە، كە لە قۆناغی یەكەم 30 سەرباز و لە قۆناغی دووەم 41 سەربازیان رەوانە كردووەتەوە.

زۆرترین تەرمەكان لە چیاكانی گردمەندیل و كۆدۆدا دۆزراونەتەوە.

لە ئەیلوولی ساڵی 1980 شەڕی عێراق و ئێران دەستیپێكرد و لە 8ـی ئابی 1988 كۆتاییهات.








رووداو
Top