قەتەر سەرکردەکانی ئیخوان لە وڵاتەکەی دەر دەکات
چەند سەرچاوەیەکی نێو ئیخوان موسلمینی میسر ڕایگەیاندووە، وڵاتی قەتەر داوای لە عەوت لە سەرکردەکانی ئیخوان و کەسیاتیی نزیک لە ئەوانی کردووە، لە ماوەی هەفتەیەکدا وڵاتەکەیان جێ بهێڵن.
سەرچاوەکان کە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەیان کردووە و نەیانویستووە ناویان ببرێت، ڕوونیان کردووتەوە، ئەو کەسایەتیانەی کە قەتەر داوای کردوون ئەو وڵاتە جێ بهێڵن بریتین لە: (مەحموود حوسێن، حەمزە زەوبەع، عەمرو دەڕاج، ئەشرەف بەدرەددین، جەمال عەبدولستار و دوو بانگخوازی دیکەی ئیخوانەکان.
وەک ئەو سەرکردانەی ئیخوان گوتوویانە ئەم بڕیارەی قەتەر بۆ ئەوان کتوپڕ بووە و وەهایش چاوەڕوان دەکرێ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، وەها بڕیارێک بۆ جێهێشتنی قەتەر بۆ سەرکردەکانی دیکەی ئیخوان دەربچێ.
