بولەند ئارنچ: توركیایەكمان دەوێ پرسی كوردی چارەسەر كردبێ

 بولەند ئارنچ: توركیایەكمان دەوێ پرسی كوردی چارەسەر كردبێ
جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بولەند ئارنج لە میانی سەردانی بۆ لەندەن، لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیژیكی چاتهام هاوسەدا لە بارەی توركیا و داهاتووی دیموكراسی توركیا گوتارێكی پێشكەش كرد.

ئارنج لەو گوتارەدا ئاماژەی بەوە كرد لە چوارچێوەی مافە دیموكراتیكەكاندا سەیری پرسی كورد دەكرێ، بۆیە دەمانەوێ لە چوارچێوەی دیموكراسیەتێكی فرەلایەندا ئەو پرسە چارەسەر بكرێ و هەوڵدانەكانیشمان لەو بارەوە درێژەیان هەیە

ئارنج گوتی: لە ماوەی پێنج ساڵی دواییدا لە بواری زمانی كوردی و پرسی كوردیدا گۆڕانكاری زۆر گەورە ئەنجام دراون، زمانی كوردی كە بە تێوەر و سیاسەتی ئەمنی دەورپێچ كرابوو، كرا بە پرسی مافی مرۆڤ، لەو چوارچێوەیەدا فەرهەنگی كوردی توركی بە چاودێری من لە لایەن ناوەندی زمانی توركییەوە ئامادە كراوە لە ماوەیەكی زۆر كۆرتدا چاپ و بڵاو دەكرێتەوە. چی دەبێ با بێ لە سیستەمە دیموكراتیكەكاندا هیچ جێگایەك بۆ چەك و توندوتیژی نییە. بۆیە بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد لە توركیا تەنیا یەك راستی هەیە ئەویش دیموكراسییە بۆیە هەوڵ بۆ بەرفراوانكردنی بازنەی دیموكراسی و ئازادییەكان و هەروەها بەرتەسك كردنەوەی تیرۆر و توندوتیژی دەدەین.
Top