ژنانی به‌ریتانی به مه‌به‌ستی جیهادی نیكاح روو له سوریا ده‌كه‌ن
به‌پێی راپۆرتێكی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه له توندڕه‌وه‌كان(ئای ئێس سی ئاڕ) له كۆلیژی شای له‌نده‌ن، ئاشكرایانكردووه، رێژه‌ی رۆیشتنی ژنانی به‌ریتانی بۆ سوریا زیاتر بووه، ئه‌وه‌ش له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه له رێگه‌ی ئه‌نته‌ر نێته‌وه ئه‌و چه‌كدارانه ده‌بینین.
پسپۆران رایده‌گه‌ێنن، ئه‌و چه‌كدارانه به‌هۆی دانانی وێنه و ده‌نگ و پیشاندانی خۆیان به شێوه‌یه‌كی پاڵه‌وان، سه‌رنجی ئه‌و كچانه راده‌كێشن.
دواین جاریش چوار ژنی به‌ریتانی له له‌ندن و پۆرستماوسهوه رۆیشتون بۆ سوریا و مێردیان به‌و چه‌كدارانه كردووه كه زمانی ئینگلیزی ده‌زانن.ئه‌و ژنانه به بیانوی گه‌شته‌وه روو له توركیا ده‌كه‌ن و له‌وێوه به‌ره‌و سوریا ده‌ڕۆن.
له‌ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی سوریا، ژماره‌یه‌كی زۆری ژن به مه‌به‌ستی جیهادی نیكاح رویان له سوریاكردووه و، وه‌زیری ناوخۆی تونس لوتفی بن جدو رایگه‌یاندووه"تاوه‌كو ئێستا 60-80 كچی تونسی به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی جیهادی نیكاح روویان له‌سوریا كردووه، تاوه‌كو له‌گه‌ڵ چه‌كداره تهكفیرهییهكان بن، كاتێكێش ده‌گه‌ڕێنه‌وه دوو گیانیان".
ئه‌و وه‌زیره تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه چه‌كداره‌كان به زۆری كچانی تونسی بۆ رابواردن و خۆشی خۆیان به‌كار ده‌هێنن.
خه‌ندان
