لە شاری ئۆرفا ئەندامانی ئاكەپە هێرشیان كردە سەر ئەندامانی بەدەپە و 8 كەسیان بریندار كرد

 لە شاری ئۆرفا ئەندامانی ئاكەپە هێرشیان كردە سەر ئەندامانی بەدەپە و 8 كەسیان بریندار كرد
بە هۆی هێرشی ئەندام و لایەنگرانی ئاكەپە لە ناوچەی ئاقچەقەلەی سەر بە شاری ئۆرفا بۆ سەر چەند ئەندامێكی بەدەپە، 8 ئەندامی بەدەپە بە سەختی بریندار بوون.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە رۆژی چوار شەممە 8 ئەندامی بەدەپە بە مەبەستی رادەست كردنی بەڵگە و دۆكۆمێنتی پێویست بە بەشداریكردنی پارتەكەیان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا، لە ناوچەی ئاقچەقەلەی سەر بە شاری ئۆرفا سەردانی نوێنەرایەتی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنیان كرد، كاتێك دەگەنە بەر دەرگای نوێنەرایەتی كۆمیسیۆن، گروپێك لە ئەندامانی ئاكەپە هێرشیان دەكەنە سەر.

بە هۆی ئەو هێرشەوە شەڕ و پێكدادان لە نێوان ئەندامانی ئاكەپە و بەدەپەدا، 8 ئەندامی بەدەپە بە سەختی بریندار دەبن.

لە لایەكی دیكەوە هەر رۆژی چوارشەممە لە شاری ئادانا هێرش كرایە سەر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی شاندی پارتی دیموكراتیكی گەلان و زیاتر لە 10 ئەندامی ئەو پارتە بە هۆی هێرشەكەوە بریندار بوون كە هاوسەرۆكی ئەو پارتە سەباحەت توونجەلیش لە نێو بریندارەكاندایە.
Top