20 كه‌س لهئۆكراینا كوژران
شه‌ڕو پێكهه‌ڵپژان له كیفی پایته‌ختی ئۆكراینا دژی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و مانگرتوان درێژەی کێشاو به هۆیه‌وه 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه 7 کەسی سه‌ر به‌هێزه‌كانی پۆلیسبوون. پۆلیس ئاو‌و گوللـه‌ی پلاستیكی بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، كه‌ماوه‌ی 3 مانگه له‌گۆڕه‌پانی ئازادی له كیف مانگرتنیان راگه‌یاندووه، به‌كار هێناوه، هه‌روه‌ك چه‌ند خێمه‌یه‌كی گۆڕه‌پانه‌كه سوتێنران و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ش بیستراوه. به‌هۆی ناڕه‌زایی له‌سیاسیه‌تی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان، به‌هه‌زار هاوڵاتی به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌گۆڕه‌پانی ئازادی كیف ماوه‌ی 3 مانگه كۆبوونه‌ته‌وه. فیتالی كهلچیكۆ، به‌رپرسێكی نه‌یاری حكومه‌تی ئۆكراینا دەلێت سه‌رۆكی حكوومه‌ت ته‌نها یه‌ك رێگاچاره‌ی خستۆته به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران، ئه‌ویش چۆڵكردنی گۆڕه‌پانی ئازادیه.
