پەیامی تاتڵیساس بۆ خۆپێشاندەرانی میسر

 پەیامی تاتڵیساس بۆ خۆپێشاندەرانی میسر
هونەرمەندی بەناوبانگ ئیبراهیم تاڵیساس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوەو لەسەر وێنەكە پەیامی خۆی بۆ خۆپێشاندەرانی میسر ناردووە.

تاتڵیساس لەسەر وێنەكەی، كە سیمبولی چوار پەنجەی بەرزكردووەتەوە نووسیویەتی \"برا میسرییەكانم خەم مەخۆن خودا لەگەڵ ئێمەیە\"".

سیمبولی \""چوارپەنجە\"" گوزارشتێكە و خۆپێشاندەرانی ئیخوان موسلیمین بەرزیان كردبووەوە‌و پێیانوایە سڵاوی رابیعە، سیمبولی بەرگری و ئازادییە‌و جگە لەوە لەلایان گوزارشتە لە:

-رابیعە ئازادییەكی تازە و بزووتنەوەیەكی دادپەروەرییە.

-رابیعە موژدەی جیهانێكی تازەیە .

-رابیعە باسی دووبارە گەڕانەوەی مسوڵمانەكان دەكات.

-رابیعە مانای ئازادی و دادپەروەریی و بەزەییە.

- رابیعە مانای كەمبوونەوەی بەهای وڵاتە ئەورووپییەكانە.

- رابیعە شوێنی مردنی قارەمانەكانی میسرە .

- رابیعە جێگای مردنی ئەو كەسانەیە كە هەموو جیهانی مسوڵمانیان هێنایە قسە.

- جێگای مردنی ئەو كەسانەیە كە بەرگری دەكەن.

-رابیعە ئەسمای كچمانە.

- رابیعە نەوەی حەسەن ئەل بەنایە.

- رابیعە ناوی تازەی نەوەی داهاتوومان یاخود ناوی ئەو منداڵانەمانە كە جیهان دەگۆڕن.

- رابیعە ناوی تازەی مرۆڤایەتییە .

- رابیعە هەناسەیەكی تازەی مرۆڤایەتییە.

- رابیعە رۆحی ئافرەتێكی ئازاد و پیاوێكی ئازادە.

- رابیعە فرمێسك و گریانە.

- رابیعە كەیفە، خۆشی و موژدەیە.

-رابیعە منداڵە، گەنجە، ئافرەتە، پیرە.

-رابیعە پیاوە، مەردە وەك پیاو.

- رابیعە وەكوو ئەلیف رێكە.

- رابیعە شایەتمانە.

- رابیعە جیهانێكی نوێیە.

-رابیعە میللەتە.

- رابیعە یەكگرتنەوە و برایەتییە.

-رابیعە یەكگرتنەوەی جیهانی مسوڵمانانە.

-رابیعە جێگای شەرمی كۆمەڵكوژانە.

-رابیعە كۆتاییپێهاتنی دووڕووانە.

- رابیعە كۆتایی شاهەكانی نەوتە.

-رابیعە كۆتایی دیكتاتۆرەكانە.

-رابیعە كۆتایی زایۆنیزمەكانە.

- رابیعە كۆتایی میدیا خراپەكانە.

- رابیعە مەیدانی شەهادەت و مردنە.

رابیعە دایكی شەهیدەكانە.













رووداو "
Top