کچێکی سعودی لە سووریا دووگیان دەبێ و باوکی منداڵەکەشی ناناسێت

 کچێکی سعودی لە سووریا دووگیان دەبێ و باوکی منداڵەکەشی ناناسێت
عائیشە بەكری، كە كچە هەرزەكارێكی سعودی تەمەن 15 ساڵە، گەڕایەوە شاری ریازی پایتەختی سعودیە، دوای ئەوەی سێ مانگ بوو \"بۆ جیهادی نیكاح\"" رووی كردبووە سووریا، کە بە \""فەتوای شێخێکی وەهابی روویکردبووە ئەو وڵاتە\""

عائیشە دەڵێ دوای ئەوەی گوێی لە \""فەتوایەكی شێخ محەممەد عورەیفی\"" بووە، كە گوتویەتی \""بچنە جیهادی نیكاح\"" و ئەویش زۆر موعجیبە بەو شێخە، بۆیە بڕیاریداوە ئەویش لەو خێرە بەشداربێ و بچێتە سووریا.

ئەو هەرزەكارە جەخت لەوە دەكاتەوە، كە لەگەڵ 1000 موجاهید بووە و زۆربەشیان خاوەن رەگەزنامەی جەزائیری، سۆماڵی، پاكستانی، ئەسیوپی و عێراقی بوون.

عائیشە لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێ، ئەو ئێستا سكپڕە، بەڵام نازانێ كێ باوكی منداڵەكەیەتی، بەڵام گومانی لە یەكێك لە سەركردەكانی جەبهەتول نوسرەیە، كە ماوەی چەند رۆژێكی لەگەڵ بەسەر بردووە و هاوسەرگیریشی لەگەڵ كردووە.

لە كۆتایی قسەكانیدا عائیشە گوتی، ئێستا موجاهیدەكان بێهیوابوون لە رووخانی رژێمەكەی ئەسەد و بەشێكیشیان بەبێ ئەوەی بە نیازی گەڕانەوەبن، بەهۆی ئەو زۆرداری و كوشتارییەی، كە رژێم بەرامبەریان ئەنجامیدەدات، وڵاتیان جێهێشتووە.














رووداو "
Top