30ی تهمموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- لەگەڵ نزیك بونەوەی دەستبەكاربوونی حەسەن روحانی ئاژانسی دەنگوباسی ئیسنای ئێرانی بلاویكردەوە كە ناوی هەژدە پالێوراو بۆ پۆستی وەزیر لە كابینەی حەسەن روحانی یەكلابۆنەتەوە. هاوكات ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشداوە محەمەد جەواد زەریفی بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە و محەمەد فروزەندەی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی بالای ئاسایشی نەتەوەیی و بیژەن نامدار زەنگەنەی بۆ پۆستی وەزیری نەوت دیاری كردووە. هەروەها ئاژانسە ئاماژەی بەوەشكردووە عەلی یونسی، كە لە كابینەی محەمەد خاتەمی پۆستی وەزیری هەوالگری هەبووە بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ دیاریكراوە. جێی باسە سێی مانگی داهاتوو حەسەن روحانی سەرۆكی هەلبژێردراوی ئێران بە فەرمی پۆستی سەرۆك كۆماری ئێران وەردەگرێت و ماوەی چل و پێنج رۆژی لەبەردەم دەبێت بۆ ئەوەی كابینەی نوێی حكومەتەكەی رابگێنێت.