زۆربوونی ژمارەی قوربانیانی پێكدادانەكانی بەرهەڵستكاران و لایەنگرانی مورسی

زۆربوونی ژمارەی قوربانیانی پێكدادانەكانی بەرهەڵستكاران و لایەنگرانی مورسی
24ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- لە ئەنجامی هێرشی خۆپیشاندەرانی لایەنگری مورسی، سەرۆك كۆماری لە سەر كار لادراویی میسر لە نزیك زانكۆی قاهیرە و بەرهەڵستكارانی مورسی لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا 10 كەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە 100 كەسی دیكەش بریندار بوو.

بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی \"ئەل ئەهەرام ئۆن لاین\"" رایگەیاند، پۆلیس بەمەبەستی پەرت و بڵاوە پێكردنی لایەنگرانی مورسی و بەرهەڵستكاران، گازی فرمێسك رێژی بەكار هێنا و لە هەمان كاتدا چەندین ئۆتۆمبێلیش ئاگری تێبەردرا.

بە پێی چەند فیلمێكی ڤیدیۆیی كە لە تۆرە كۆمەڵایەتی و میدیاكان بڵاوبۆتەوە، پیشان دراوە كە هەوادارانی مورسی بەرەو رووی خۆپیشاندەرانی بەرهەڵستكاری مورسی لە مەیدانی تەحریر تەقە دەكەن."
Top